شارپرێس:
دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سنورى خورماتوو ـ كفرى به‌لیوایه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراقدا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "پێشمه‌رگه‌یه‌كمان به‌سه‌ختى برینداره‌و قاچێكى له‌ده‌ستداوه".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 16ی ئەیلولی 2024 لەسنوری نێوان قەزای خورماتوو - كفری نزیك ناحیەی سلێمان بەگ، بۆمبێكی چێندراو بەهێزێكی هاوبەشی لیوای 20ی سوپاى عێرافدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و سه‌ربازێكى عێراقى برینداربوه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ورده‌كاریى ڕوداوه‌كه‌ى ئاشكراكردوه‌و باسى له‌وه‌كردوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، له‌ناوچه‌ی غه‌ڕه‌ی نێوان خورماتوو - كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی خورماتوو، به‌سه‌ختی برینداربوو.
وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ڵێت:"له‌ناوچه‌ی غه‌ڕڕه، بۆمبێكی چێندراوی داعش، به‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی فەوجی سێی لیوای یه‌كی هاوبه‌شی سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یەوە، پێشمه‌رگه‌کە کە ناوی محەممەد ئه‌حمه‌د عه‌لی-یە و دانیشتوی خورماتوە، قاچێكی له‌ده‌ستداوە".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ڕوداوەکە لەکاتی کێوماڵکردندا بوە لەناوچەی غەڕڕە، لەنزیک ناحیەى سلێمان بەگى سەر بەقەزاى خورماتوو.