لەدوو مانگدا زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

کوردستان

16/09/2024‌ 143 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش،  لەڕاگەیەندراوێکدا لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە نیو تۆن ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەماوەی زیاتر لەدوومانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٤ بۆ ٢٠٢٤/٨/١  بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و بەدواداچوون و چاودێری ووردی هێزەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی ٥١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کۆکاین ، کریستاڵ ، ماریجۆنا ، تلیاک ، کریستاڵی شل ، حەبی کابتاگۆن.

دەشڵێت، توانرا  ٥١ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ڕونیکردەوە، بازرگانان ویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لەناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە.