شارپرێس:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای دەربەندیخان ته‌قه له‌سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌وشاره دهكرێتو سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش زانیاریى زیاتر بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەقەزای دەربەندیخان بۆ شارپرێس ڕایگەیاند، "له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه خانوى زیاده‌ڕۆى دروستكردوه، تەقە له‌سه‌رۆكى شاره‌وانى كراوه‌و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش زیانی گیانی نەبوە، به‌ڵكو فیشه‌ك به‌ر ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی شارەوانی کەوتوە".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى كێشه‌كه‌ش سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئاشكرایكرد، "بەهۆی کێشەی خانوی زیادەڕۆوە بوه، چونکە سه‌رۆكى شاره‌وانیى ڕێگریکردوە لەدروستکردنی خانوی زیادەڕۆ".
ئەمەش لەکاتێکدایە هێزە ئەمنیەکانی دەربەندیخان زیاتر لەساڵێکە مەفرەزەکانیان، لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداریی‌و تەقەکردندان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەهەوڵی نەهێشتنی دیاردەی چەکداریدایە.