شارپرێس:
زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى داواكاریهكى وه‌فده باڵاكه‌ى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاشكراده‌كرێت تایبه‌ت به‌موچه‌ى فهرمانبهرانو سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو وه‌فده‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك لهپارتى لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای وهفدهكهى هەرێمەوە بۆ به‌غدا ئاشكرایكردوه، داوا لەبەغدا کراوه بۆ شەش مانگی دوەمی ئەمساڵ واتە لە1ى 1ى 2023وه تا 31ى 12ى 2023، بەغدا مانگانە 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه بكات.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه وتویهتى، "ئەم داواکارییەی وهفدى باڵای حکومەتی هەرێم وەک چارەسەرێکی بەپەلەیە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، چونکە پێشنیازی ئەوەشکراوە کە دواتر یاسای بودجەی گشتیی عێراق هەموار بکرێتەوە، بەجۆرێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوەو مسۆگەربکرێتو تێکەڵ بەهیچ کێشەیەکی سیاسی‌و دارایی نەکرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى به‌غدا بۆ ئه‌و پرسه، سه‌رچاوه باڵاكه وتویهتى، "لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڵێنی پشتیوانی پێشنیازەکەیانداوە، بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر کۆبونەوەی سبه‌ینێ یەکشەممەى ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پێشنیازەکە بدرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "بەمشێوەیە ئەگەر بۆ هەر مانگێک حکومەتی عێراق مانگانە 800 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەوکات حکومەتی هەرێم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مانگانە دەتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک موچەی فەرمانبەران دابەشبکات".
هه‌موو ئه‌و لێدوانه فه‌رمى‌و نافه‌رمیانه له‌كاتێكدان، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نیوه‌ى مانگى 9یان تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها موچه‌ى مانگى 6ى ئه‌مساڵیان وه‌رگرتوه‌و مانگى 7و 8یان پێنه‌دراوه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م ماوه، له‌عێراق فه‌رمانبه‌ران موچه‌ى مانگى 9یان پێبدرێت.