شارپرێس
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، پێویستە بە زوترین کارت حکومەتی هەرێم و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن؛ تاوتوێبکەن و چارەسەربکەن.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە خزمەت و خوێندندا؛ شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە، دەبێت هەموومان پێکەوە ئەم شەڕە بکەین و کاربکەین، تێبکۆشین؛ باری کەچ و کەوتوو خواری بەڕێوەبردن و دراوو دارایی و ئابوریی؛ ڕاستبکەینەوە.
دەشڵێت:"چۆن خوێندن و خزمەت نابێت بووەستن، بەهەمان شێوەیش؛ نابێت ژیان و بژێویی و ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی و سەروەریی یاساو دادپەروەریی و دەرفەتی یەکسان و خستنە سەرکاری توانست و هەناسەو خوێنی نوێ بۆ جەستەی دەوڵەتداریی و دامەزراوە گشتییەکانیش؛ بووەستن".