شارپرێس
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی مەخموور شوانێك خنكاوە و تیمەكانیان توانیویانە تەرمەكەی بدۆزنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخە لاس لە ناوچەی مەلا قەرە سەربە شارۆچكەی مەخموور هاوڵاتییەك خنكا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییەی خنكاوە شوانكارەیە و پاش گەڕانێك تیمەكانی بەرگریی شارستانیی تەرمەكەیان دۆزییەوە.