شارپرێس
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەمساڵ و ئامادەکاری و پلاندانان بۆ ساڵی داهاتوو؛ سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی شارەوانی لەیلا عومەر سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی لێپرسراوان و فەرمانبەران و سەرجەم کارمەندانی شارەوانی کرد کە دڵسۆزانە سەرباری قەیران و گرفتی ئابووری، بەردەوام بوون لە دەوام کردن و ماندوونەناسانە خزمەتی هاوڵاتیان و شاری سلێمانیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتووێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پڕ بایەخ کرا کە تێکڕا خۆی دەبینییەوە لە: (جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر، جوانکردن و ڕێکخستنەوەی شار، گەیاندنی دەستی خزمەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین، هەروەها باسکردن و خستنەڕووی کارو چالاکییەکان بە شێوەی داتاو زانیاریی).
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، کاری تیم و پێکەوەیی جەختی لێکرایەوە بۆ خزمەتی زیاتری شارەکە.