شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لهڕاگهیهنراوێكدا واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوى حاجیان بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج له‌ساڵى 2024دا ئاشكراده‌كات.
له‌و ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه لهئامادهكارییهكان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیان‌و ڕاگه‌یاندنیان".
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێم تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونوسینو تاوه‌كو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه دهكهنو له‌ئێستادا له‌دوا قوناغی ئامادهكارییهكانیاندا بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوداو پێش كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ئاماده‌بونی ده‌زگا پهیوهندارهكانو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی شهفافو دادپه‌روه‌رانه تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئهنجامدهدرێتو ناوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.