شارپرێس:
حزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەکاتو ڕایدەگەیەنێت، "ئەوانەی هاوکاری ئەمریکا دەکەن لەتاوانەکان هاوبەشنو ئهوهشى تائێستا كردومانه سهرهتایهك بوو، لهمهودوا زیاتریشى دهكهین".
ئەبو عەلی عەسکەری فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای عێراقی ڕایگەیاند، "ئەوەی لەڕابردوو بەرامبەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراقو سوریا کردومانە تەنها سەرەتایهك بوو، لەمەودوا هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا فراوانترو توندتر دەکەین".
دهشڵێت، "ئەوکەسانەی بنکەکانی ئەمریکا بەنێردەی دیپلۆماسی دادەنێن، ئەوکەسانەن دەیانەوێت پارێزگاری لەپۆستو بەرژوەندییەکانیان لەعێراق بکەن، ئەو دەزگا ئەمنیانەی هاوکاریی ئەمریکا دەکەن، با باش بزانن هاوبەشن لەتاوانهكان".
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیلو بزوتنەوەی حەماس لەغەززە، هێرشی گروپە چەکدارەکان لەعێراقو سوریا بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا زیادیکردوە، بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەدوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا زیاتر لە 70جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانیان لەعێراقو سوریا.
ههڕهشهكهى حزبوڵڵاى عێراقیش لەکاتێکدایە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردوەو ئاماژەى بەوەداوە، "گروپە لەیاسادەرچوەکان نیازی ئەوەیان هەیە دوبارە هێرش بکەنەوەسەر ناوچەی سەوزو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا.
بەگوێرەی نوسراوەکە، "گروپە لەیاسادەرچوەکان دەیانەوێت بۆشاییە ئەمنییەکانی ناوچەکە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو ناڕاستەخۆ لەچەند ڕۆژی داهاتودا هێرشی زیاتر بکەنەسەر باڵیۆخانەی ئەمریکا لەبەغدا".
ئەمەش دوای ئەوەدێت ڕۆژی 8ى ئهم مانگه لەلایەن گروپە چەکدارەکانهوه هێرشکرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداو وهزیرى بهرگرى ئهمریكاش پهیوهندییهكى تهلهفۆنى لهگهڵ سهرۆك وهزیرانى عێراق ئهنجامداو دواتریش یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگهیاند، "سودانی وهفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچانە پێکدەهێنێت کە هێرشکراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکاو بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەبەغدا".