شارپرێس:
جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی میلیشیاکانی سەر بەئێران كه بههۆیهوه سەربازانی ئەمریکی لەئوردن کوژران.
سولیڤان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (سی بی ئێس) ی ئەمریکی جەختیکردەوە، "ئەمریکا ئەم لێدانانە وەک هەڵمەتێکی سەربازی کراوە وەسفناکات، بەڵام وڵاتەکەم بەردەوام وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی ئەمریکا ئاراستەی ئامانجە سەربازییە شەرعییەکان بوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، هێرشەکەی ڕۆژی هەینی سەرەتای وەڵامدانەوەکەیان بوە بەرامبەر بەئێران نەوەک کۆتایی، هەنگاوی زیاتریش دژ بەئێران دەنێن کە هەندێکیان بینراوو بەشێکیان نەبینراو دەبن.
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا ڕایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران سیاسەتی خۆی سەبارەت بەگروپە چەکدارەکان گۆڕیبێت.
سەبارەت بەکەرتی غەززەش، سولیڤان ڕایگهیاند، پرسە مرۆییەکان لەپێشینەی کارەکانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لەم گەشتە نوێیەدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، دواتر فەڵەستینییەکان مافی خۆیانە بگەڕێنەوەسەر ماڵو حاڵی خۆیان لەغەززە.
ئهوهشى وت:"ڕێککەوتنی بارمتەکان کە ببێتە هۆی ڕاگرتنی شەڕ لەکەرتی غەززە، لەبەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادایە".