شارپرێس:
بهگوێرهى لێدوانى وتەبێژی پنتاگۆن، وەزیری لوید ئۆستن بەرگری ئەمریکا بهپهله گوازراوهتهوه بۆ نهخۆشخانهو ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕدایە.
لهڕێگهى بەیاننامەیەکهوه، پات ڕایدەر وتەبێژی پنتاگۆن ئاشكرایكردوه، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبەشی چاودێری چڕه لەسەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید، ئهمهش لهكاتێكدایه پێشتر ئۆستن وتبوى، توشی شێرپەنجەی پرۆستات بوە.
بهوتهى ڕایدەر، "ئۆستن لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازیی نیشتمانی واڵتەر ڕید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان، جێگری وەزیری بەرگرییو سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپیو کۆنگرێسیشم ئاگادارکردوەتەوە، ئێستاش ئۆستن ئەرکەکانی وەزارەتەکەی بەجێگرهكهى واته کاسلین هیکس سپاردوە".