شارپرێس:
هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، چوارەمین مۆڵەتی مۆبایل بەکۆمپانیایەکی حکومی عێراقی دراوە، دهشڵێت:"بۆ یەکەمجار مۆبایل لەعێراق بەتەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کاردەکات".
یاسری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی وتوه، "لەمانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوەو مۆڵەتی دامەزراندنی مۆبایلی چوارەمی نیشتمانیی دراوە بەکۆمپانیای گشتیی ئەلسەلام، کە یەکێکە لەکۆمپانیاکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان، کۆمپانیاکەش تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بەکاردەهێنێت کە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتوەو بۆ یەکەمجارە لەعێراق کاری پێکدەرێتو لەئێستادا تەنها لەژمارەیەکی کەم وڵاتی جیهاندا بەردەستە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "وەزارەتەکەیان دەستیکردوە بەڕێکارەکانو دیزاینو پلانو لێکۆڵینەوەی وردی ئامادەکردوە بۆ دامەزراندنی تۆڕەکەو بەڕێوەبردنی".
باسی لەوەشکردوە، کۆمەڵێک ڕێکار هەیە کە دەبێت پێش پرۆسەی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکەو بەڕێوەبردنی تۆڕەکە هەبێت، لەوانەش دەرکردنی مۆڵەت لەکۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانو ڕاگەیاندن، ئەمەش ئەوەیە کە لەئێستادا لەگەڵ کۆمسیۆن کارى لەسەر دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرکردنی مۆڵەتەکە."
وهزیرهكهى عێراق وتوشیهتى، "لەلایەکی دیکەوەو هاوتەریب لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لەمۆبایلو تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم دانوستانی بەردەوام ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی ڕازییان بکەین بچنە ناو بازاڕی عێراقو ئەم پڕۆژەیە پەسەندبکەنو باشترین ئۆفەر لەمکارەدا بەدەستبهێنن".