شارپرێس:
میدیا عێراقییەکان لەزارى
سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایانگەیاند، کە سێ لیژنە لە نێوان بەغدا و واشنتن پێکهێنراون
بۆ تەواوکردنی کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق لە خولی دانوستانەکانی نێوان هەردوو
وڵاتدا.
سایتى بەغداد الیوم بە
پشتن بە ستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و
واشنتن سەبارەت بە کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئێوارەی دوێنێ کۆتاییهات
دوای ئەوەی ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە
ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتن
لەسەر پێکهێنانی سێ لیژنە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ تەواوکردنی کشانەوەی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی لە عێراق.