مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تێكۆشانی بیست ساڵی رابردوو و به‌رخۆدانی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد بوونه رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتن، ئێمه وه‌ك گه‌لێك مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌شێكی دانه‌بڕاو بین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
مەسرور بارزانی لەکۆنگرەی حکومەتەکان لە دوبەی وتی، دامەزراندنی ئابوورییمان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە، بناغەی بنەڕەتی ئەو ده‌ستكه‌وتانه بوو کە لە کوردستان بەدەستمان هێنا، گەشەسەندنی ئابوورییش لە ئاستێکی فراواندا بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.
دەشڵێت، سەرکردەکان پێویستە سەرنجیان لەسەر خۆشگوزەرانی خەڵک بێت و بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پراکتیزەکردنی حوکمڕانی باش زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا و کولتوورە سیاسییەکانمان، هاووڵاتیانیش مافی خۆیانە چاوەڕێی ئەوەمان لێ بکەن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و خۆراكێكیشن بۆ هیوا و ئامانج. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی بخوڵقێنین، ئه‌وا به‌مه ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و پایه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیش به‌ره‌وپێش ببه‌ین.