شارپرێس:
لیژنەیەکی پەڕلەمانیی داوادەکات، بەغدا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسێرێت، لیژنەی کشتوکاڵو ئاوو زۆنگاوەکانیش زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەباحی حکومی، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵو ئاوو زۆنگاوەکان باسی لەوەکردوە، هەرچەندە لیژنەکەیان پشتیوانیی بۆ دۆسیەی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا دەکات، بەڵام لایەنی تورکی وەڵامناداتەوەو لەدۆسیەی ئاوو زیادکردنی بەشە ئاوی عێراق ئامادەی هیچ هاوکارییەک نییە، هەربۆیە داوادەکەن، بەغدا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسێرێت، ئەوە سەرەڕای بونی نزیکەی 90 خاڵی داگیرکاری لەناو خاکی عێراقو دانانی 4 بنکەی سەربازیی کە یەکێکیان لەپارێزگای نەینەوایە.
بەوتەی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵو ئاوو زۆنگاوەکان لەپهرلهمان، قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە 24 ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەکارکردنی نزیکەی 600 کۆمپانیای وەبەرهێنانی تورکی لەناو خاکی عێراقدا.
ڕونیشیکردۆتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، هێشتا تورکیا ئامادەنییە بەشە ئاوی عێراق وەک خۆی بدات.