شارپرێس
دەستەى نەزاهەى عێراق
ڕایگەیاند، لە مانگى ڕابردوودا فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە کەسانى پلە باڵا
و تایبەت لە عێراق دەرچووە.
لە بەیاننامەیەکدا، دەستەى
نەزاهەى عێراق ئەمڕۆ بڵاویکرەوە، دەسەڵاتە دادوەرییەکان ٥٠ فەرمانی دەستگیرکردن دەرکردووە
دژی ٤٦ خاوەن پلە باڵا و تایبەت، بە پێچەوانەی
ئەو کەیسانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆمسیۆن و نووسینگەکانی لێکۆڵینەوە
لە بەغدا و پارێزگاکان لێکۆڵینەوەیان لێکراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانەکان
بۆ سێ وەزیری پێشوو، دوو ئەندامی پەرلەمانى ئێستا و دوو ئەندامى پێشووى عێراق، جێگری پێشووی وەزیر،
١١ بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، هەشت بەڕێوەبەری پێشوو و سێ بەڕێوەبەرى ثێشووتر، ١٢ پارێزگاری
پێشوو، دوو پارێزگارى پێشووتر، سێ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان.