شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشكرایدهكات، ڕێکارەکانی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون گۆڕانکارییان تێدادەکرێتو لەهەفتەی داهاتوەوە جێبەجێدەکرێت، دهشڵێت:"هەموو ئەو پڕۆژانەی 60%ی کارەکانیان تەواوبوە، بەفەرمانی ئهنجومهنى وهزیران یەکەکانی نیشتەجێبونیان تاپۆ دەکرێن".
محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەو ڕێنمایی سەرۆکى حكومهتى ههرێم پرۆسەی بەناوکردن (تاپۆکردن)ی یەکەکانی نیشتەجێبون لەسەرتاسەری هەرێم بەردەوامدەبێتو ئامانجیشمان لەم پرۆسەیە دروستکردنی دڵنیاییە بۆ خەڵک لەمامەڵە داراییەکانی کەرتی خانوبەرە".
وتوشیهتى:"پرۆسەكە دڵنیایی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات کە سەنەدی یەکەکانی نیشتەجێبونیان لەشوقەو خانوو وەردەگرنو مامەڵەی گرێبەستەکانیش لەدوای پرۆسەی خاوەنداریەتیکردن لەژێر چاودێری حکومەتو فەرمانگەی باجدا دەبێت".
ئاماژهى بهوهشكردوه، لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی بۆ ئاسانکردنی مامەڵەکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕێکاری نوێی پرۆسەی تاپۆکردنو لەهەفتەی داهاتوەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.