شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكردهوهسهر ڕۆژئاواى كوردستان‌و سێ ئۆتۆمبێلى بهئامانجگرتو ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى بونه قوربانیى، په‌یامنێرى شارپرێس ده‌ڵێت:"ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى برینداره‌كانى سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه‌ى ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه درۆنه‌كانى توركیا هێرشیانكردۆته‌سه‌ر".
كهنداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه دوو ئۆتۆمبێلى به‌ئامانج گرت كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى تێدابوو.
وتیشى:"دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه هات بۆ ئه‌وه‌ى بیانگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌ڕێگه‌دا توركیا هێرشیكرده‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلهشو بۆردومانى كرد".
به‌وته‌ى كهنداڵ تائێستا به‌وردى ژماره‌ى قوربانیه‌كان لهبریندارو گیانله‌ده‌ستدان نه‌زانراوه، به‌ڵام وه‌كو وتى:"به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ى قوربانیه‌كان زۆرن".