شارپرێس:
په‌یامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆى توركیا بۆسه‌ر هێزێكى تایبه‌ت بهكریستیانهكان بوه‌و كوژراو‌و بریندارێكى زۆریش هه‌یه.
كهنداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان له‌زارى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى ڕۆژئاواوه ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆى توركیا كه له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه ئه‌نجامیدا، هێزه‌كانى (سۆتۆر)ى كردۆته ئامانج كه له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى ئاسایشى ڕۆژئاوادان.
به‌وته‌ى په‌یامنێرى شارپرێس، له‌و هێرشه‌ى توركیادا بۆسه‌ر كریستیانه‌كان، سێ ئه‌ندامى هێزه‌كانى سۆتۆر كوژراون‌و هه‌شت كه‌سى دیكه‌شیان به‌سه‌ختى برینداربون.
هێزى سۆتۆر به‌شێكه له‌هێزه‌كانى ئاسایشى گشتى ڕۆژئاواى كوردستان‌و چه‌كداره‌كانیشى ته‌نها لهكریستیانهكان پێكهاتون.
به‌یانى ئه‌مڕۆ توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكردهوهسهر ڕۆژئاواى كوردستان‌و سێ ئۆتۆمبێلى بهئامانجگرتو ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى بونه قوربانیى، به‌وته‌ى په‌یامنێرى شارپرێس، "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى برینداره‌كانى سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه‌ى ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، درۆنه‌كانى توركیا هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش".