شارپرێس:
پێکهاتەکانی هەرێم داوادەکەن فشاربخرێتەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق، تاوەکو دەستور جێبەجێبکەن، دهشڵێن:"لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە"، وهزیرى گواستنهوهو گهیاندنى حكومهتى ههرێمیش ڕایدهگهیهنێت، "سكاڵاكهى یهكێتى بڕیارێكى ستهمكارانهى لێكهوتهوه".
ئانۆ جەوهەر نوێنەری کریستیانەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، "لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا ئاماژەی بەوەداوە بونی کورسی کۆتاکان نادەستورییە لەپەرلەمانی کوردستان، هەروەها سەرجەم کورسییەکانی تورکمان، کلدان، ئاشور، سریانو ئەرمەنەکانی لابردوه".
ئهوهشى وت:"ئەو سکاڵایە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمارکراوە، بۆیە ئەو بڕیارە بڕیارێکی ستەمکارانەیە، هەروەها تەقلیدیکی سیاسی کۆنە، لەساڵی 1992وە کە پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە، مافی سیاسی پێکهاتەکان دابینکراوە".
جهختى لهوهشكردهوه، "لەدوای ڕاپەڕینەوە هەوڵدراوە هەرێم ببێتە شوێنێکی ئارام بۆ پێکهاتەکان لەبەرامبەر ستەمکارییەکانی سەدام حوسێندا، پێشتریش هەولێر بوەتە ئامانجی هەڕەشەکانی داعش، بۆیە بەهەموان هەوڵی لەناوبردنی داعش دراوە، هەروەها بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی ستەمکارانەن".
ئانۆ جهوههر كه وهزیرى گواستنهوهو گهیاندنى حكومهتى ههرێمیشه باسی لەوەکرد، ئەو بڕیارانە لەبەرژەوەندی لایەنێکی دیاریکراودایە، لەسەر حسابی هەموو پێکهاتەکان، ئەمەش هەنگاوێکی هەڕەشەیە بۆ عێراق، کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی تورکمانەکانو کریستییانەکان، ئەمەش هەوڵێکە بۆ گۆڕینی پەرلەمانی کوردستان لەفرەچەشنییەوە بۆ پەرلەمانێکی کوردی موسڵمان".
باسى لهوهشكرد، "ئەو بڕیارەی دراوە بۆ وەلانانی کورسی کۆتاکان، نەفەسێکی کۆنە کە لەساڵانی ڕابردوش لەعێراقدا هەبوە، بۆیە ئێمە وەکو نوێنەری تورکمانو کریستیانەکان داوادەکەین فشاربخرێتەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق تاوەکو دەستور جێبەجێبکەنو کودەتای لەسەر نەکرێت".
بەگوێرەى مادەى 36ی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسی کۆتا بۆ کلدان، سریانو ئاشورییهكان تەرخانكراوه، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەنو پێنج کورسیش بۆ تورکمانەکان.
ڕۆژی 22ی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی لە12مین دانیشتنیدا بریاری لەبارەی سکاڵاکەی یەکێتییەوەدا، بەگوێرهى بڕیارەکە ژمارەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنداریەوەو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە111وە کەمکرایەوە بۆ 100 کورسی.