شارپرێس
بەرپرسێکى بزوتنەوەى گۆڕانڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەى
داهاتو کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا چارەنوسى
فەرمانبەرانى کۆمیسیۆنى هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.
هێمن شێخانى، باژێڕوانى مەکۆى هەولێرى بزوتنەوەى
گۆڕان بە میدیاى گۆڕانى ڕاگەیاندووە، هەفتەى داهاتو نوێنەرى پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى
باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.
لەبارەى ئامانجى کۆبونەوەکەوە وتى: بەشێک لە تەوەرەکانى
کۆبونەوەکە پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چۆنیەتى بەڕێوەبردنەکەى دەبێت.
هەروەها، تەوەرێکى دیکەی کۆبونەوەکە چارەنوسى فەرمانبەرانى
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی هەرێمە و پێشنیار
دەکرێت ،فەرمانبەرانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە هەڵبژاردنەکەدا بەکاربهێنرێن
و تەنها نوێنەرى حیزبەکان لاببرێن.