لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاشکرایکرد، لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆى یادەکانى ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (١٠/ ٣/ ٢٠٢٤) تاکو (١٥/ ٤/ ٢٠٢٤) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
دەشڵێت، ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.