شارپرێس: سەرچین ئەحمەد
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی ڕایگەیاند: بەرواری 3 / 3 / 2024 گەنجێک بەناوی ( سیروان علی احمد ) دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرا، لەلایەن دوو برای خۆیەوە دەکوژرێت.
سامان سەعید، ئەفسەری لێکۆڵینەوەی تاوان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: دوای بڕیاری لێخۆشبون و ئازادکردنی ( سیروان علی ) لەنزیک گرتووخانەی چاکسازی گەوران لەلایەن دوو برای خۆیەوە بەناوەکانی ( ساماڵ علی احمد ) و ( سەیوان علی احمد ) دەکوژرێت و بکوژەکایش هەڵدێن.
لە سەر داوای پۆلیس، دۆسیەی کوژراوەکە لە زیندانەکەیەوە دراوە بەئەفسەری لێکۆڵینەوە و دەڵێت کێشەکە کۆمەڵایەتی و بابەتی هاوڕەگەزبازییە.
پۆلیس دەڵێت: بەپێی دۆسیەکەی ( سیروان علی ) پێشتر لەگەڵ تاوانبارێکی هاوڕێی بەناوی ( بەهمەن سلام عارف ) کە لە سەر مۆلیدەی ئەهلی ماڵان کاری کردووە، چەند جارێک ( سیروان و بەهمەن ) کاری هاوڕەگەزبازییان لەو شوێنە پێکەوەکردووە، تا دواجار لەلایەن خاوەن مۆلیدەکەوە گومانیان لێدەکرێت.
( مەریوان فەتاح ) خاوەنی مۆلیدەکە، لەڕێگەی دانانی کامێرای نهێنییەوە دڵنیا دەبێتەوە کاری هاوڕەگەزبازی دەکەن، ڕەزا پۆلیس ئاگادار دەکات و ئاشکرایان دەکات، ( سیروان ) دەستگیر و چەند ساڵێک زیندانی دەکرێت ، ( بەهمەن سلام )یش لەترسی کوشتنی لەلایەن براکانی سیروان و کەسوکاری خۆیەوە هەڵدێت.
شایانی باسە پۆلیس دەڵێت: پاش ئەوەی دادوەر دڵنیا بوەوە لە گۆڕانی ڕەوشتی سیروان، دادوەرەکە بڕیاری ئازاد کردنی دابوو، هەروەها ئێمە بەردەوامین لەهەوڵەکانمان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران هەردوو بکوژەکە و ( بەهمەن سلام ) ی هاوڕێی کوژراوەکە کە تاوانبارە بە کاری هاوڕەگەزبازی.