شارپرێس:
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی‌و ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی خۆیدا، عەبدوڵڵا حاجی مەحمودی لەڕیزەکانی خۆى دورخستەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی‌و مەکتەبی سیاسی حزبەکە لە گوڵەخانە کۆبوه‌وه‌و بڕیاردرا موڵکەکانی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەربگیرێتەوە.
د. فه‌رهاد تۆفیق وته‌بێژى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، "دوای کۆبونەوەکە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاردرا بەدورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود لەڕیزەکانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان‌و لێسەندنەوەی سەرجەم ئەو موڵک‌و ماڵەی ھی حزبەکەیەو لەلایەتی".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌م ساته وه‌خته‌دا عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود هیچ پله‌و پۆستێكى له‌حزبدا نه‌ماوه‌و مافى بهشداریكردنیشى له‌كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌دا نه‌ماوه‌و ناتوانێت به‌شداریى بكات".