شارپرێس:
لهبهرهبهیانێكى زوداو پێشئه‌وه‌ى هێشتا دونیا به‌ته‌واوه‌تى ڕوناك بێته‌وه (پارشێو)، ده‌نگى ته‌قه دهستيپێكردو خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى به‌ئاگاهێنا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ شارپرێس زانیاریى ئاشكرادهكاتو ده‌ڵێت:"كوڕه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حمود بههێزێكى زۆره‌وه چوه‌ته سه‌ر گوڵه‌خانه".
كات به‌دیاریكراوى دواى بانگى به‌یانیه، ده‌نگى ته‌قه ده‌ستى پێكردو دواى 15 خولهك، ده‌نگه‌كه گۆڕان بۆ ته‌قه‌یه‌كى ئێجگار زۆر‌و سه‌ره‌تا مه‌ترسى شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توند‌و قوربانیه‌كى زۆرى لێ ده‌كرا.
دواتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گوڵه‌خانه‌وه به‌شارپرێسى وت:"کوڕێکی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بەناوی (دابان) لەگەڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى زۆر، چونەتە ناو گوڵەخانە، پاش شەڕە تەقەیەکی زۆر‌و چەککردنی چەکدارەکانی سەر بەمحهمهدى حاجى مه‌حمود، توانیویه‌تى ڤێلاکەی باوکی وەربگرێتهوه کە پێشتر لەلایەن سه‌رۆكى حزبه‌كه‌وه دەستی بەسەرداگیرابوو".
ئه‌و سەرچاوەیە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا دابانی کوڕی عەبدوڵڵای حاجی مەحمودو هێزه‌كه‌ى لەگوڵەخانەنو ناو بەناویش تا ڕوناكبونهوهى دونیا، لەلایەن هەردوولاوە تەقە لەیەکتر كراوه.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیاریه‌كى میدیایی، دواى ئه‌و ڕوداوه‌ى پارشێو، محەمەدى حاجی مەحمود فەرمانی بەهەموو هێزەکانی سکرتاریەتی پارتی سۆسیال دیموکرات کردوە خۆیان بگەیەننە گوڵەخانەو لەئامادەباشی تەواودابن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چەند چەکدارێکی دوای چەککردنیان، لەئێستادا دەستبەسەرکراونو لەخانوەکەی عەبدوڵای حاجی مەحموددان.
هەر به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، پاشئەوەی هێزه‌كه‌ى عەبدوڵڵای حاجی مەحمود دەستیان بەسەر خانوەکەدا گرتوە، ئێستا لەلایەن هێزێکی سەر بەمحمەدی حاجی مەحمودە‌وه چواردەوریان گیراوەو ژمارەیەکیش لەپاسەوانو هێزى سەر بەعەبدوڵڵای حاجی مەحمود بەنیازن خۆیان بگەیەننە شوێنی ڕوداوەکەو پشتیوانی لەدابانى کوڕى عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بکەن.
شارپرێس زانیویه‌تى، لهپارشێوهوه دەزگا ئەمنییەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانى سەرقاڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەن، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكیان بهدهستنهخستوهو هه‌ردولا سورن له‌سه‌ر بڕیارى خۆیان.
ڕۆژی 14ی 1ى 2024، کێشەو ناکۆکی لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات‌و عەبدوڵڵای حاجی مەحمودی برای کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیشە دروستبوو، کێشەکە گەیشته ئاستی دابەشبونی ھێزی سەربازیی پارتی سۆسیال دیموکرات، هاوكات ئێران‌و پارتی‌و یەکێتیش لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود براكه‌ى واته عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود لهحزبهكه ده‌ركرد.