شارپرێس:
ئه‌مڕۆش جارێكى دیكه سه‌ربارى بڕیارى پارێزگارى وان بهقهدهغهكردنى گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م بیناى شاره‌وانى ئه‌وشاره ئه‌نجامدراو له‌یلا زانا ژنه سیاسه‌تمه‌دارى كورد ڕایگه‌یاند، "ده‌نگمان نه‌ك به‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نكه‌ره، به‌ڵكو گه‌یشته خواش"، ده‌شڵێت:"ئه‌مه‌ى ڕوده‌دات به‌رخۆدانى شه‌ره‌فه‌و ناوه‌ستین تائهوكاتهى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نكه‌ره هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه".
ڕۆژى 31ى مانگى ڕابردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەباکوری کوردستان‌و تورکیا بەڕێوەچوو تێیدا 34 پارتی سیاسیی ڕکابەرییان لەسەر پۆستى سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان کرد، كورد زۆربه‌ى شاره‌كانى باكورى كوردستانى برده‌وه‌و له‌ناویاندا گه‌وره شاره‌وانى وان بوو كه عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی دەم پارتی توانیی به‌ڕێژه‌ى 55%ى ده‌نگه‌كان بۆخۆى مسۆگه‌ر بكات.
دوێنێ حكومه‌تى توركیا لهبڕیارێكى له‌ناكاودا عه‌بدوڵڵا زهیدانى ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا به‌دانانى عەبدولحەت ئارڤاس کاندیدی ئاک‌پارتی لەشوێنەکەی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی توندى كوردانى شارى وان‌و ته‌واوى شاره‌كانى دیكه‌ى باكورى كوردستانى لێكه‌وته‌وه‌و پشێوى له‌شاره‌كه‌دا دروستبوو، كوردان به‌خۆپیشاندان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كان دژى ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه.
ئه‌مڕۆش له‌به‌رده‌وام ناڕهزاییو خۆپیشاندانه‌كان، خۆپیشاندانى گه‌وره له‌وان به‌ڕێوه‌چوو، له‌یلا زانا ژنه سیاسهتمهدارو ناسراوى كورد ڕایگه‌یاند، "با هه‌موو دونیا‌و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نكه‌ره‌ش بزانن، ئه‌و زوڵمه‌ى لێمان ده‌كرێت دڵنیابن هیچ كات قبوڵناكرێت قبوڵیشمان نه‌كردوه".
وتیشى:"خۆپیشانده‌رانى خۆشه‌ویست دڵنیابن ده‌نگى ئێوه گه‌یشته خودا‌ش، خرۆشان‌و یه‌كده‌نگى كورد له‌وان وایكرد، وان ببێته تاجى سه‌رى كوردستان، به‌رخۆدانى گه‌لى كورد له‌وان، به‌رخۆدانى شهرهفو ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بڕیارى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نكه‌ره‌یه، بۆیه هه‌موو لهگهڵتانینو له‌سه‌ر پێ دهوهستینو ڕێگه ناده‌ین ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێبكرێت".