شارپرێس:
ئەو شۆفێرەی کە پاسی قوتابیانی گەرمیانی توشی ڕوداو کرد‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌قوتابیانى تێدا بونه قوربانیى دەستیگرکرا.
له‌وباره‌یه‌وه موقەدەم سامان عه‌لی وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى تۆمه‌تباره به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستی شكاندوهتهسهر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه به‌ژماره‌یه‌ك قوتابییەوە له‌ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و شۆفێرهكهیشی دەستگیركراوە.
دوێنێ له‌ڕێگه‌ى كه‌لار - كفری، مینی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك قوتابی ئاماده‌یی باكورى له‌كه‌لار ده‌گواسته‌وه کفری بۆ ئەنجامدانی گه‌شتێكى زانستی، له‌نزیك گوندی حه‌سیره وه‌رگه‌ڕاو به‌وهۆیه‌وه چوار كچه قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداو پێنج قوتابی دیکەو مامۆستایه‌ك‌و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش برینداربون.