جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باری نایاسایی نیشتمانیی تایبەت بە عێراقی بۆ یەك ساڵی دیکە درێژکردەوە.
جۆ بایدن لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بنیاتنانەوەی عێراق و پارێزگاریی لە دامەزراوە سیاسی، ئیداریی و ئابوورییەکان لە عیراق، باری نائاسایی نیشتمانیی بۆ یەك ساڵی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
بەوتەی بایدن، هێشتا هەڕەشەی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی، لەسەر عێراق و ئەمریکا بوونی هەیە.
بەبڕیاری جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ساڵی 2003 باری نائاسایی لە عێراق ڕاگەیەنرا، بەگوێرەی بڕیارەکەی بایدن، تا 22-5-2025 باری نائاسایی نیشتمانیی ئەمریکا لە عێراق کاری پێدەکرێت.