شارپرێس:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی ڕه‌تكرده‌وه كه داوای پێدانی سێ موچه‌ی ساڵی ڕابردوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
سكاڵاكاره‌كان له‌م كه‌یسه‌دا بریتیبون له‌هه‌ریه‌كه له (ڕه‌عد ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، ئاكۆ محه‌مه‌د مهولودو عه‌لی ئه‌حمه‌د بابان)، سكاڵاكه‌یان دژی سه‌رۆك وهزیرانو وه‌زیری دارایی فیدراڵ هه‌روه‌ها سه‌رۆك وهزیرانو وه‌زیری دارایی هه‌رێم تۆماركردبوو.
له‌م سكاڵایه‌دا داوا له‌دادگای فیدراڵی كرابوو حوكم بدات به‌پێدانی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان (تشرینی یهكهمو تشرینی دوهمو كانونی یه‌كه‌م).
دادگای باڵاى فیدراڵى سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌مه له‌تایبه‌تمه‌ندی كاری ئێمه نییه.