شارپرێس:
لەوڵاتی بەڕازیل گراننترین مانگای جیهان لەڕەچەڵەکی " ڤیاتینا" بەبڕی 4.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەوشێوەیەش وەک گرانترین مانگای جیهان ناوی چووە ناو ئەنسکلۆپیدیای گینسەوە.
ئەم ژمارەیە زیاتر لەسێ هێندەی ژمارەی پێوانەیی پێشووترە کە لەلایەن مانگایەکی هۆڵستێن لەویلایەتی ڤێرمۆنت لەساڵی 1985 تۆمارکرابوو.
مانگاکە لەژێر پاسەوانی قورسو کامێرای چاودێرییو پاراستنی تایبەتیی چەکدارێکدایە لەکێڵگەیەکی شاری ئوبێرابا لەمیناس گێرایسو کێشەکەی 1100 کیلۆگرامە.
ڕەچەڵەکی ڤیاتینا بەوە جیادەکرێتەوە، توانای بەرگەگرتن مانەوەی لەسەر خۆراکی خراپو هەرزان هەیە، ئەوە جگە لەئاسانیی لەزاووزێکردنو بەرگریکردن لەکۆمەڵێک هەوکردنی مشەخۆر.
ژمارەی مانگاکانی بەڕازیل لەژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترەو دەگاتە 235 ملیۆن سەر مانگا.
بەوتەی یەکێک لەخاوەن مانگاکان، کە بە بەخێوکردنی مانگا چاوی لەوەیە سامانەکەی فراوانتر بکات، هێلکەی مانگاکەى بەبۆلیڤیا فرۆشتووەو ئێستاش چاوەڕێی هەناردەکردنی دەکات بۆ ئیماراتو هیندستانو ئەمریکا.
و: ئاکۆ ئاڵی