بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترینپ پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 41
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 44