پزیشکێکی ڕوسیی مەترسییەکی گەورەی خواردنەوە وزەبەخشەکان ئاشکرادەکات

تەندروستی

24/06/2024‌ 465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆر ئاشۆت گریگۆریان پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی خوێنبەرەکان لەڕوسیا هۆشداریدەدات لەبەکاربردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان زیاتر لەجارێک لەماوەی هەفتەیەکدا، بەوپێیەی “زیان بەجەستە دەگەیەنێت، جگە لەوەش دەبێتە هۆی ئالودەبون چونکە کافاین‌و تاورین‌و گوارانای تێدایە”، هەروەک ئەو زیانانەی بۆ جەستە دەگەیەنن زیاد دەکات کاتێک لەماوەی 2-3 کاتژمێردا 3-4 قوتوی لێ بخورێتەوە.


بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی ڕوسی، ئەو پسپۆڕە ڕوسییە ئاماژەی بەوەشکرد، خواردنەوە وزەبەخشەکان بەڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی توشبون بەکێشەکانی دڵ‌و  هەروەک دەتوانێت ببێتە هۆی توشبون بەجەڵتەی مێشک‌و سستبونی ماسولکەکانی دڵ‌و زیانگەیاندن بەناوپۆشی دڵ، هەروەک دەبێتە هۆی لەرزین‌و تەنانەت وەستانی دڵیش.

بەوتەی گریگۆریان، “گروپی مەترسیدار ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی گەنجان، چونکە دەبێتە هۆی مەینی خوێن”.

هەروەک ئامۆژگاریشی کردوە کە "لەبری خواردنەوە وزەبەخشەکان بەهۆشیارییەوە قاوە بخۆنەوە".

و: ئاکۆ ئاڵی