دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری زەهایمەر خرایە بازاڕەوە

تەندروستی

05/07/2024‌ 554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەرپرسانی تەندرووستیی ئەمەریکا دەرمانێکی نوێی زەهایمەریان پەسەند کرد، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی کەم نەخۆشییەکە خاو بکاتەوە، ئەمەش بژاردەیەکی نوێ بۆ ئەو نەخۆشانە دابین دەکات کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەو نەخۆشییە چارەسەرنەکراو و لەناوبەری یادەوەرییەدان.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دەرمانی "کیسۆنلا"یان پەسەند کرد کە لەلایەن کۆمپانیای ئێلی لیلی بەرهەم هێنراوە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە سووکەکان یان زووەکانی بیرچوونەوە کە بەهۆی نەخۆشی زەهایمەرەوە درووست دەبن .

"کیسۆنلا” تەنیا دووەم دەرمانە کە بە شێوەیەکی قەناعەتپێکەر سەلمێنراوە کە دابەزینی هۆشەکیی نەخۆشەکان دوادەخات، دوای پەسەندکردنی ساڵی ڕابردوو دەرمانێکی هاوشێوەی کۆمپانیای ئیسای دەرمانسازی ژاپۆنی، هەردوو دەرمانەکەش چەند مانگێک نەخۆشییەکە دوادەخەن.

ئەو پزیشکانەی چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر دەکەن دەڵێن، ڕەزامەندیی ئیدارەی دەرمانە نوێیەکە هەنگاوێکی گرنگە دوای دەیان ساڵ لە چارەسەرە تاقیکارییە شکستخواردووەکان.