شەش هەنگاوی کاریگەر بۆ زیادکردنی کێشی جەستە

تەندروستی

05/07/2024‌ 653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان نەگەنە ئاستی کێشی خوازراو، نموونەی ئەو هۆکارانە بریتین لە چاکبوونەوە لە نەخۆشییەک، یان دابەزاندنی کێش لەگەڵ تەمەندا، هەروەها باو و ئاساییە وەرزشوانان بیانەوێت کێشیان بە شێوەی ماسولکە زیاد بکەن.

ڕێگەیەکی باش بۆ زیادکردنی کێش بریتییە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کالۆرییان زۆرە , بەڵام گرنگە لە هۆکارەکانی کەمبوونی کێشی جەستە تێبگەین.

پلانی گشتیی زیادکردنی کێش لەوانەیە بریتی بێت لە:
• زوو زوو خواردن : سەرەتا بە خواردنی 5 بۆ 6 ژەمی بچووک وردە وردە بە درێژایی ڕۆژەکە دەست پێ بکە، بەڵام ڕەنگە پێویستت بە پلاندانان بێت بۆ ئەو کاتانەی کە خواردن دەخۆیت تەنانەت ئەگەر برسی نەبیت.
• ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە مادەی خۆراکیی زۆریان تێدایە: سیستمێکی جێگیر دابنێ بۆ خواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە حەزت لێیە، هەروەها چەندین رەگەزی خۆراکیی و کالۆرییان تێدایە.
• هەندێک خواردنی تر زیاد بکە: بۆ ئەوەی کالۆری زیاترت دەست بکەوێت هەندێک خۆراکی تر بۆ ژەمەکانت زیاد بکە، وەک زیادکردنی پەنیر بۆ کاسێرۆڵ یان چەرەسات بۆ تۆستی دانەوێڵەیی تەواو.
• سمۆدی و شەیک تاقیبکەرەوە: دوور بکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کە ماددە خۆراکیەکان یان کالۆری کەمیان تێدایە، وەک سۆدەی شیرینکراو بە جێگرەوەی شەکر (رێجیم).
• گرنگی بەو خواردنەوانە بدە کە دەیخۆیتەوە چی کاتێکیش دەیانخۆیتەوە: خواردنەوەکان دەتوانن هەستی تێربوونت پێببەخشن، وە ئەگەر ئەمە بەسەرتدا هات،  ئەوە لەکاتی نان خواردن یان پێش ژەمێک لەو خواردنەوانە دووربکەرەوە، بەڵام دڵنیابە کە بە درێژایی ڕۆژ بەشی پێویست دەخۆیتەوە.
• وەرزشکردن: وەرزشکردن بەتایبەت ڕاهێنانی هێز، یارمەتیت دەدات بۆ زیادکردنی کێش لەڕێگەی دروستکردنی ماسولکەکانەوە، هەروەها وەرزشکردن ڕەنگە ئارەزووی خواردنت زیاد بکات