زانایان ڕوخساری بەهێزترین فیرعەونەکەی میسریان دروستکردەوە

هەمەڕەنگ

06/07/2024‌ 1404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تیمێکی زانایان بەبەکارهێنانی مۆدێلێکی سێ ڕەهەندی بۆ کاسەسەرەکەی، روخساری بەهێزترین فیرعەونی میسری کۆنیان ئاشکرا کردووە، بەشێوەیەک توانیویانە شێوەی رووخساری رەمسیسی دووەم لە کاتی مردنیدا درووست بکەنەوە، ئەویش بە دانانی چەند چینێک لە شانە و کڕکڕاگە و پێستی، بەجۆرێک لەوێنەکەدا وەک پیرە پیاوێکی لاواز و دەموچاوێکی چرچ و لۆچەوە دەربکەوێت، کە لە هەندێک ڕووەوە لە پەیکەرە زەبەلاحەکانی ڕامێس دەچێت.


سیسێرۆ مۆراس، پسپۆڕی گرافیکی بەڕازیلی، ئاماژە بەوە دەکات کە توێژینەوەکە بەراوردی دەموچاوە بنیات نراوەکەی لەگەڵ پەیکەرەکانی ڕامێسی دووەم کردووە، لە هەندێک تایبەتمەندی وەک لووتدا هاوشێوە بوون، بەڵام پەیکەرەکان ناوچەوان و لێوێکی تەنکتر و چەناگەیەکی زەقتریان نیشانداوە. تیمەکە زانیارییەکانی توێژینەوەیەکی ساڵی 1976یان لەسەر پاشماوەی مۆمیاکراوی ڕامسێس بەکارهێناوە، کە جەختی  کە تووشی داخورانی ماسولکەکان و وەرینی ددانەکان و خراپی تەندرووستیی دەم و ددانی بۆتەوە.

زاناکان ڕەنگی پێستیان لە هونەری میسری کۆن هەڵبژارد، و کۆپییەکی خۆڵەمێشییان دروستکرد بۆ ئەوەی حوکم لەسەر پێستی نەدرێت. سەرەڕای ڕەخنە چاوەڕوانکراوەکان، تیمەکە ئامانجیان وێناکردنی پیربوونی بوو بە سوودوەرگرتن لە داتای سەدان میسری هاوچەرخ بۆ دیاریکردنی ئەستووری گریمانکراوی پێستی فیرعەون.