پاشای سوید بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان سیفەتە شاهانەییەکان لەبەشێک لە نەوەکانی وەردەگرێتەوە

هەمەڕەنگ

06/07/2024‌ 1643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆشکی شاهانەی سوید ڕایگەیاند، شا کارل گوستاڤ بڕیاریداوە 16 سیفەتی شاهانەیی لەپێنج لەنەوەکانی وەربگرێتەوە.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، شا کارل خاوەنی حه‌وت نەوەیەو بڕیاریداوە پێنج لەنەوەکانی لەکوڕەکانی شازادە کارل فیلیپ‌و شازادە مادلین، سیفاتە شاهانەییەکانیان لێ بسەنێتەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بودجەی شاهانە.

ئەم پێنج منداڵە تەمەنیان لەنێوان 1 بۆ 5 ساڵدایە.

بەگوێره‌ى ئەو بڕیارە، ئەم منداڵانە وەک ئەندامی بنەماڵەی شاهانە دەمێننەوە، بەڵام هیچ کامیان بە“خاوەن شکۆ” ناوزەد ناکرێت‌و ناتوانن سود لەپارەی باجدەران وەربگرن.

فرێدریک وارسال بەرپرسی سەرەکیی دادگای شاهانەی سوید بەمیدیاکانی سویدی ڕاگەیاندوە، ئەو هەنگاوە ڕێگەیەکە بۆ گونجاندن لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەو کاریگەرییەکانی لەسەر بودجەی حکومەت.

شازادە مادلین پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوەو ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە دەرفەتێکی زیاتر بەمنداڵ‌و کوڕەزاکانی دەدات بۆ ئەوەی ژیانی تایبەتی خۆیان پێکبهێنن.

لای خۆیەوە کۆمەڵەی کۆماریی دژە پاشایەتیی ئەم بڕیارەی بە"هەنگاوێک بەئاراستەیەکی دروست" زانیوەو ئەوەشی بەسەرکەوتنی بەرەی کۆماریخوازەکان وەسفکردوە.