توێژینەوەیەک ئەو دەرمانانە ئاشکرا دەکات کە کێش زیاد دەکەن

تەندروستی

07/07/2024‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەپێى نوێترین توێژینەوەى زانکۆیەکى ئەمریکى بەکارهێنانى دەرمانەکانى دژە خەمۆکی دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.

توێژەران لە زانکۆی هارڤارد لێکۆڵینەوەیان لەسەر داتای ڕەچەتەی نزیکەی 200 هەزار کەسی پێگەیشتووی ئەمریکی کردووە و گۆڕانی کێشیان بەراورد کردووە لە 6، 12 و 24 مانگ دوای دەستپێکردنی یەکێک لە هەشت دەرمانی دژە خەمۆکی باو: سێرتراین، سیتالۆپرام، ئێسکیتالۆپرام، فلۆکسێتین، پارۆکسیتین، پرۆپیۆن، دولۆکسێتین و ڤێناکاکسین.

توێژینەوەکە دەریخستووە، کە ئەو کەسانەی حەبەکانی ئێسکیتالۆپرام و پارۆکسیتین و دولۆکسێتینیان وەرگرتووە، کێشی زیادەیان زیاد کردووە دوای دوو ساڵ لە وەرگرتنی دەرمانەکان.

ئەو کەسانەی ئەم دەرمانانەیان وەرگرتووە بە ڕێژەی 10 بۆ 15٪ ئەگەری ئەوەیان هەیە کێشیان زیاد بکەن بە لایەنی کەمەوە لە سەدا 5ی کێشی سەرەتایییان، بە بەراورد بەو کەسانەی کە پێنج دەرمانی دژەخەمۆکی دیکەیان وەرگرتووە وەک سێرترالین.

دکتۆر جۆشوا پێتیمار، هاونووسەری توێژینەوە نوێیەکە دەڵێت" نەخۆشەکان و پزیشکەکانیان زۆرجار چەند بژاردەیەکیان هەیە کاتێک دەست دەکەن بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی.

دەشڵێت: ئەم لێکۆڵینەوەیە بەڵگەی ڕاستی گرنگ دەربارەی زیادبوونی کێش پێشکەش دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت دوای دەستکردن بە بەکارهێنانی هەندێک لە باوترین دژە خەمۆکییەکان.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Annals of Internal Medicine بڵاوکراوەتەوە، هیچ گروپێکی کۆنترۆڵکردنی تێدا نییە، کە تێیدا زیادبوونی کێش بەراورد دەکرێت بە کەسێک کە دەرمانەکە بەکارنەهێنێت، ئەمە بەو مانایە دێت کە زیادبوونی کێشێکی کەم لە ماوەی دوو ساڵدا لەوانەیە ڕێکەوت بێت، یان بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بێت.