به‌غدا ڕه‌وانه‌كردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ڕاگه‌یاند

کوردستان

09/07/2024‌ 6761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕه‌وانه‌كردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، "بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هه‌رێمى كوردستان".


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایكردوه‌، کەمێک لەمەوبەر بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لەشایستەی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌م موچه‌یه‌شدا كه‌ به‌غدا ڕه‌وانه‌ى كردوه‌، موچه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى تێدا نییه‌و په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان زیاتر دواده‌كه‌وێت.