شارپرێس:
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ڕاپه‌راندنی پڕۆژه‌یه‌كدا، كیم جۆنگ ئون، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاته‌كه‌ى سزاداو ژماره‌یه‌كى زۆرتریشى دورخسته‌وه.
میدیای فەرمی حکومەتی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون توڕەبوە لەوەی ئەو ژمارە بەرپرسە لەپڕۆژەی دروستکردنی شارێک لەباکوری وڵاتەکەیان کەمتەرخەمبون‌و بەرپرسانە مامەڵەیان نەکردوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌میانی سەردانی شاری سامجیۆن بڕیاری دروستکردنی شارێکی بەناوی یۆتۆپیای سۆسیالیستی دا‌و ڕایگەیاند، ئەمشارە دەبێتە نمونەی باڵای شارێکی مۆدێرنی پێشکەوتوو لەقەدپاڵی شاخێکدا.
ئاشكراشیكردبوو، شارەکە بیناو باڵەخانە، هۆتێل، دامەزراوەی وەرزشی، کولتوریی‌و بازرگانیی تێدا دەبێت.