بەغدا پاسەوانەکانی لەحەلبوسی سەندەوە

عیراق

15/07/2024‌ 2760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لەپارێزگای ئەنبار ئاشکرایکرد، لەڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە ڕێنماییەکی سەربازیی دەرچوە بۆ کێشانەوەی 15 ئەفسەری سەر بەدەستەی پاسەوانی حەلبوسیی‌و گەڕاندنەوەیان بۆ یەکە سەربازییە بنەڕەتییەکانیان.


ئەو سەرچاوەیە به‌میدیاكانى عێراقى وتوه‌، "ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتوە کە وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی هاوشێوەی داوە بۆ کێشانەوەی فەوجی بەناو سەرۆکایەتیی حەلبوسی‌و ڕێکخستنەوەیی‌و گۆڕینی بۆ پۆلیسی فیدراڵی‌و سپاردنی ئەرکی تەنگهەڵچنین بەئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەبیابانی ڕۆژئاوا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەک سەرکردە ئەمنییەکان فەرمانی کشانەوەی هێزێکی ئەمنیی‌و زرێپۆشیان لەموسەننای برای حەلبوسی داوە، چونکە ئەو هیچ پێگەیەکی فەرمیی نییە".

جەختی لەوەشکردوه‌تەوە، "دەرکردنی ئەو بڕیارانە یاساییەو ئامانج لێی لێدانی پێگەی حەلبوسیی نییە".