"جەیمس وێب" سەمەرەی گەردونیی نوێ دەدۆزێتەوە

هەمەڕەنگ

15/07/2024‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای دوو ساڵ لەناردنی یەکەم وێنەو داتا لەبۆشایی قوڵەوە، ناسا وێنەی نوێی بڵاوکردەوە کە لەلایەن تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە گیراوەو بریتییە له‌دوو گەلەئەستێرە کە لەپرۆسەی تێکەڵبوندان‌و بە“پێنگوین”و “هێلکە” ناسراون.


ئەم دوو گەلەئەستێرەیە لەدوری 326 ملیۆن ساڵی ڕوناکیی لەئەستێرە بۆشایی هایدرا هەڵکەوتون، زانا جین ڕیگبی باسی لەوەکردوە، ئەم یەکگرتنە ڕێگەیەکی باوە بۆ دروستکردنی گەلەئەستێرەکان.

ئەو دوو گەلەئەستێرەیە بە(Arb 142) ناسراون‌و لەنێو تێکەڵەیەک لەئەستێرەو گازدا دەردەکەون، کارلێکەکانیان 25-75 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردوەو پێشبینیدەکرێت دوای سەدان ملیۆن ساڵ بەتەواوی یەکبگرن.

تەلەسکۆپی وێب چاودێریی ئەو گەلەئەستێرانەی کردوە کە 13.8 ملیار ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە دروستبون.

بەڕێوەبەری بەشی فیزیای ئەستێرەیی ناسا، مارک کلامپین ئاماژەی بەوەدا، جەیمس وێب وایکردوە بتوانرێت لەقۆناغە سەرەتاییەکانی گەردون تێبگەین‌و لەڕێگەیەوە تۆزو گازی دڵی دروستبونی ئەستێرەکانەوە ببینرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی