چۆن کرێمێکی گونجاو بۆ پێستی هەستیار هەڵبژێرین؟

تەندروستی

15/07/2024‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دامەزراوەی ئەوروپی بۆ توێژینەوەکانی هەستەوەریی هۆشداریدەداتە ئەوکەسانەی کە بەدەست هەستەوەریی‌و زیپکە یان هەوکردنی پێستی دەمارییەوە دەناڵێنن لەبەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر کە فلتەری سەروو بنەوشەیی ئۆرگانی‌و کیمیاییان تێدایە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی خورانی پێست‌و دەرکەوتنی وەڵامدانەوەی هەستەوەریی وەک سوربوونەوەو خوران‌و ئاوسان‌و زیپکە.


دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، باشترە بۆ توشبوانی حەساسیەت کرێمێکی دژەخۆر بەکاربهێنن کە فلتەری کانزایی‌و فیزیکی تیتانیۆم ئۆکسیدی تیتانیۆم‌و ئۆکسیدی زینکیان تێدایە، بەوپێیەی بەزۆری نابێتە هۆی وەڵامدانەوەی حەساسیەت لەناویاندا.

هەروەها دامەزراوەکە جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی کرێمێکی دژەخۆر کردوەتەوە کە دوربێت لەمادەی پارێزەرو بۆیاخ‌و ماددە بۆنخۆشەکان، بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی بەدەست هەستەوەریی بەرکەوتن بەبۆنەکانەوە دەناڵێنن، بەمەبەستی دورکەوتنەوە لەخورانی پێست‌و توشبون بەهەستەوەریی.

و: ئاکۆ ئاڵی