شارپرێس:
بەرپرسی لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانیی عێراقی، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی تۆماتبارکردوە بەوەی تورکمانەکانی لەبژاردەی دەستاودەستکردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی پارێزگاکە دورخستوهتەوە.
قەحتان وەنداوی بەرپرسی لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانی عێراق بهتۆڕی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە، قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەپارێزگای کەرکوک هێشتا بەردەوامەو هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدینەهاتوە، سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامدرا.
هەروەک وتویەتی:"لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگادا، لایەنەکان نەگەیشتە ڕێککەوتن کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی یان هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت:"نیمچە کۆدەنگییەک لەنێوان پێکهاتەی عەرەبیو تورکمانیو کوردی کە خۆی لەپارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبینێتەوە، هەیە بۆئەوەی پۆستەکانی پارێزگا لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکاندا دابەشبکرێت، لەکاتێکدا یەکێتی سورە لەسەرئەوەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات تەنها دەبێت لەنێوان کوردو عەرەبدا بێتو تورکمانەکان بەشداریی تێدانەکەن".
جەختیشیکردوهتەوە، ئەوەی یەکێتی داوایدەکات، بەتەواوەتیی لەلایەن پێکهاتەی تورکمانییەوە ڕەتدەکرێتەوە.