چۆن تەنۆلکە پلاستیکییە زۆر وردەکان دەچنە جەستەمانەوە ؟

تەندروستی

20/07/2024‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژینەوەیەک باس لەوە دەکات کە دەکرێت تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا هاوتای قەبارەی کارتێکی بانکیی پلاستیک هەڵبمژین و بچێتە جەستەمانەوە. دکتۆر سانجای گوپتا باس لەوە دەکات کە چۆن ئەم پلاستیکە دەچێتە ناو جەستەمان و ئەو ڕێگایانەی کە دەتوانین پەیڕەوی لێبکەین بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنمان پێی چین.

پارچە پلاستیکیەکان لە ئەندام و خوێنبەرەکانی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە لە شێوەی گەردیلەی زۆر ورد کە بە مایکرۆ و نانۆپلاستیک ناسراون. قەبارەی تەنۆلکەی مایکرۆپلاستیک کەمترە لە پێنج ملیمەتر، لە کاتێکدا نانۆگەردیلەکان قەبارەیان لە مایکرۆنێک کەمترە و بە چاوی ڕووت نابینرێت.
ئەم تەنۆلکە پلاستیکیانە پەیوەندییان بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و تەنانەت مردنی پێشوەختەوە هەیە. 

پلاستیک لە ڕێگەی ئەمانە دەچێتە ناو جەستەمانەوە:
ئاو: دەبەی پلاستیکیی تاکە بەکارهێنان نزیکەی چارەکە ملیۆنێک پارچە نانۆپلاستیکی تێدایە.
خۆراک: دەکرێت دەنکە خوێ پیسکەری پلاستیکیی لە دەریاچە و دەریاکان لەخۆبگرێت.
هەوا: تۆزی بەهەوداچووی تایە داخوراوەکان گەردیلەی پلاستیکیی تێدایە کە دەچێتە ناو سییەکانمانەوە.

بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە پلاستیک دەتوانرێت پێنج ڕێگەی سادە پەیڕەو بکرێت:
1. وازهێنان لە بەکارهێنانی ئاوی دەبە .
2. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەفری پلاستیکی خۆراک لەناو مایکرۆوەیڤدا، و لەبری ئەوە خواردنەکان لەسەر ئاگردان گەرم بکەرەوە.
3-بەکارهێنانی گەڵاچای شل لە جیاتی کیسی چا.
4. فڵچەی ددانەکەت بە بەردەوامی بگۆڕە.
5. ڕاگرتنی پەستانی تایەی ئۆتۆمبێل لە ئاستی گونجاودا