سودە جەستەیی‌و دەرونییەکانی گریان

تەندروستی

23/07/2024‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆر ئەندرێاس یەنە، کە پزیشکی دەروونیی‌و چارەسەری دەروونیی ئەڵمانییە باسی لەوەکردووە کە گریان سوودێکی زۆری بۆ جەستەو دەروون هەیە، بەوپێیەی ڕێگە دەدات هەستە نەرێنییەکانی وەک خەمباریی یان بێزاریی بەشێوەیەکی تەندروست دەرببڕدرێن.


چاکبونەوەی سۆزداری
ئەو پزیشکە دەروونییە ئەڵمانییە ڕوونی کردۆتەوە کە گریان یارمەتیدەرە بۆ پرۆسێسکردنی ئەزموونە ئازاربەخشەکان و کەمکردنەوەی فشاری سۆزداریی، بۆیە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بەرەو چاکبوونەوەی سۆزداری.

یین ئاماژەی بەوەشکرد، گریان دەردانی مادەی ئەندۆرفین زیاتر دەکات کە وەک ئازارشکێنێکی سرووشتیی کاردەکات و گریان هاندەری بەرهەمهێنانی خانەکانی بەرگریی جەستەیە، ئەمەش وادەکات جەستە زیاتر بەرگریی لە نەخۆشیەکان بکات.

مەترسییەکانی سەرکوتکردنی گریان
ئەو پزیشکە هۆشداریداوە لەمەترسیی سەرکوتکردنی گریان، بەو پێیەی کێشە سۆزدارییەکان گەورەتر دەکات، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکیی یان نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە زیاد دەکات.

هەروەها بەردەوام ڕاگرتنی هەستەکان و فرمێسکەکان دەبێتە هۆی نیشانەی جەستەیی وەک سەرئێشە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، یان تەنانەت کێشەی نەخۆشییەکانی دڵیش درووست دەکات.

جگە لەوەش سەرکوتکردنی بەردەوامی گریان و هەستەکانی تر دەبێتە هۆی ساردیی سۆزداریی و لەدەستدانی هاوسۆزیی.

و: ئاکۆ ئاڵی