گرژی لەنێوان لایەنگرانی سەدر و حیکمەی نیشتیمانی لەبەغدا سەریهەڵدا

عیراق

23/07/2024‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ژمارەیەک لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بارەگای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییان لە ناوچەی جەمیلە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا داخست، دوای ئەوەی کەسێکی ڕەوتی حیکمە سووکایەتی بە محەمەد سادق سەدر کردبوو،

 لەسەر بارەگاکە نوسرابوو (داخراوە بە ناوی کوڕانی محەمەد سەدرەوە).

 پێشتریش ئەمڕۆ نووسینگەی موقتەدا سەدر  ڕێنمایی هەوادارانی کردبوو بۆ بە بەکارنەهێنانی توندوتیژی و پەنابردنە بەر شێوازی یاسایی لە ئەگەری هێرشی زارەکی بۆ سەر بنەماڵەی سەدر.

 لە فەرمانی نووسینگەکەدا هاتووە: “رێنماییەکانی ڕێبەر موقتەدا سەدرتان بیردەخەینەوە سەبارەت بە بەکارنەهێنانی توندوتیژی و پەنابردنە بەر شێوازی یاسایی لە ئەگەری هێرشی زارەکی بۆ سەر  بنەماڵەی سەدر، و خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە بە باشترین پاداشت بۆ خێرخوازان”.