ڕێنمایی بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆر ئارەقکردنەوە

تەندروستی

24/07/2024‌ 1333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئارەقکردنەوە بەهۆی گەرما، وەرزشکردن، یان فشاری دەرونیی ئاساییە، بەڵام ئارەقکردنەوەی زۆر بەبێ هۆکار، بەزێدە ئارەقکردنەوە هەژمار دەکرێت.


بەوتەی د.شۆشانا مارمۆن لەکۆلێژی پزیشکیی نیویۆرک، نیشانەکانی زێدە ئارەقکردنەوە بریتین لەپەڵەی ئارەقەی دیار لەسەر جلوبەرگ یان دەست، ئارەقەی دیار لەسەر پێست کە نەرم کرێژاویی دەبێت‌و دوبارەبونەوەی هەوکردنی پێست وەک خورانی قاچ‌و قول.

چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زێدە ئارەقکردنەوە:
1ـ بەکارهێنانی دژە ئارەقکردن لەبری بۆنخۆشکەر، بیدە لەپێستی وشک پێش خەوتن‌و بەیانیان.
2ـ لەبەرکردنی قوماشێک هەواگۆڕکێ بکات، وەک قوماشی لۆکە.
3ـ بەبەردەوامی پێڵاوەکان بگۆڕەو با وشک بێتەوە، هەروەک ئەو پێڵاوانە هەڵبژێرە کە لەمادەی سروشتیی دروستکراون وەک چەرم‌و گۆرەوی لۆکە.
4ـ دروستکردنی "یاداشتنامەیەکی ئارەقکردن" بۆ دەستنیشانکردن‌و دورکەوتنەوە لەو بارودۆخانەی کە ئارەقکردن زیاد دەکات.

گرنگیدان بەتەندروستیی دەرونیش گرنگە، چونکە زۆر ئارەقکردنەوە دەبێتە هۆی هەستکردن بەشەرمکدنەوەو خەمۆکیی، ئەگەر حاڵەتەکەش هەر بەردەوامبوو، پێویستە ڕاوێژ بەپزیشکیی پێست بکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی