ناوەرۆکی گفتوگۆ ئەمنییەکانی ئەمریکا و عێراق بڵاوکرایەوە

عیراق

24/07/2024‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه


  عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە هاوكارییە ئەمنییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بەیاننامەکیان بڵاوکردەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وەزارەتی بەرگری عێراق سەركردایەتی دووەمین دیالۆگی هاوكاری ئەمنی هاوبەشی ئەمریكا و عێراقیان كرد لە واشنتۆنی پایتەخت لە 22-23ی تەمموزی 2024، كە تیایدا پابەندبوونی خۆیان بە هاوكاری ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەش لە سەقامگیری ناوچەكەدا دووپاتكردەوە.

دەشڵێن، هەردوو شاندەكە كۆمەڵێك بابەتی ئەمنی دوولایەنەیان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ساڵی 2008ی نێوان ئەمریكا و عێراق و لە چوارچێوەی دانپێدانان بە هاوبەشی هەمەلایەنەمان تاوتوێ كرد.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دیالۆگی هاوكاریی هاوبەشی ئاسایشی 2024 لەسەر ئەو گفتوگۆیانە بنیات دەنرێت كە لە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سودانی، بۆ واشنتۆنی پایتەخت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ و یەكەمین دیالۆگی هاوكاری ئەمنی هاوبەش لە هاوینی ڕابردوودا ئەنجامدراون. لە یەكەمین دیالۆگی هاوكاری ئەمنی هاوبەشدا، هەردوولا بڕیاریاندا لیژنەیەكی باڵای سەربازی دوولایەنە دابمەزرێنن بۆ شیكردنەوەی سێ فاكتەر هەڕەشەی داعش، پێداویستییە ئۆپەراسیۆنەكان، و ئاستی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ دیاریكردنی داهاتووی سەربازی نێودەوڵەتی هاوپەیمانی لە عێراق.


لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا  هاتووە، گفتوگۆی هاوكاری هاوبەشی ئەمنی لەسەر بنەمای كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا و وەك ڕێزلێنانێك بۆ دەیەمین ساڵیادی داهاتووی ئەركی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شكستپێهێنانی داعش لە عێراق بەردەوام بوو. بڕیارە دوای ماوەیەكی كەم لە كۆتایی هاتنی كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی بەیاننامەیەكی هاوبەشی تێروتەسەل سەبارەت بە ئەركەكانی داهاتوو و ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەربكرێت.