ناتانیاهۆ: ئێمە شەڕی ئێران دەکەین بۆ پاراستنی ئیسرائیل و ئەمریکا

جیهان

24/07/2024‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لە کۆنگرێس گوتارێکی پێشکەشکرد.

بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند کاتێک ئێمە شەڕی حەماس و حیزبوڵا و حوسییەکان دەکەین شەڕی ئێران دەکەین، شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران بۆ پارێزگاری لە ئیسرائیل و ئەمریکاشە.

ڕونیشیکردەوە هەر لەزووەوە ئێران شەڕی ئیسرائیل دەکات و دووژمنی ئەمریکاشە و تیمی مردنی ناردووە.

هەروەها رایگەیاند هەموو گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێرانی لەپشتەوە.

هۆشداریشی تایە حوسییەکان وەڵامی تووندیان بۆ هەر هێرشێک دەبێت و وەڵامیان دەدەنەوە.

لەبارەی غەززەوە ناتانیاهۆ گوتی، غەززەی داهاتوو پێ چەک دەبێت و نابێت ئەوانە حکومڕانی بکەن کە خوازیاری وێرانکردنی ئیسرائیل بن.

ئەوەشی خستەڕوو ئەمریکا ئیسرائیلی پڕچەک کردووەو لەڕووی چەکەوە بەرەوپێشچوون.