جگە لەبەرهەمەکانی سپیایی، کالیسیۆم لەچی تردا دەستدەکەوێت؟

تەندروستی

25/07/2024‌ 1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کالیسیۆم کانزایەکی گرنگەو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەئەرکە جیاوازەکانی جەستەدا، وەک دروستبون‌و پاراستنی ئێسک‌و ددانەکان، گرژبونی ماسولکەکان، ئاماژەدانی دەمارەکان‌و مەینی خوێن، بۆ بەدەستهێنانی کالیسیۆم لەبەرهەمەکانی دەرەوەی شیرەمەنیەکان، دەتوانرێت پشت بەم سەرچاوانەی خوارەوە ببەستیت:


بادەم: 22 بادەم 76 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە، جگە لەمەگنیسیۆم‌و مەنگەنیزو ڤیتامین E.

برۆکلی: کوپێک برۆکلی کوڵاو 62 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی C و K, و A.

قەیسی: کوپێک قەیسی کوڵاو نزیکەی 180 میلیگرام کالیسیۆم دابیندەکات.

تۆوی چیا: یەک کەوچکی چێشت 89 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

هەنجیر: 5 هەنجیر 135 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

تۆفۆ: نیو کوپ دەتوانێت تا 861 میلیگرام کالیسیۆمی تێدابێت.

کونجی: یەک کەوچکی چێشت 88 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

پرتەقاڵ: پرتەقاڵێکی قەبارە مامناوەند نزیکەی 60 میلیگرام کالیسیۆم دابیندەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی